Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵ به‌ یاوه‌ری شاندێك؛ سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆ ـی كرد


په‌یام، سلێمانی

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ یاوه‌ریی‌ شاندێك سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری میترۆی‌ كرد و، ده‌ستخۆشیی‌ له‌ ستافی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ كرد بۆ چالاكییه‌كانیان له‌ بواری‌ ڕۆژنامه‌نووسیدا.


مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌ شاری‌ سلێمانی سه‌ردانی‌ سه‌رنته‌ری میترۆی كرد.
له‌لایه‌ن ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ و، ستافه‌كه‌یه‌وه‌، پێشوازی له‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كرا.

سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ده‌ستخۆشیی له‌ هه‌وڵ و كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ری میترۆ كرد، له‌پێناو به‌رگریی كردن له‌ ئازادیی ڕۆژنامه‌نووسی و ڕۆژنامه‌نووسان، كه‌ ساڵانه‌ ڕاپۆرتێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشێلكاریی مافی ڕۆژنامه‌نووسان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ڕاسپارده‌ی‌ پێویست بۆ به‌رگریی كردن له‌ مافی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

هاوكات ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێكخه‌ری‌ گشتیی سه‌نته‌ری‌ میترۆ، باسی له‌ ڕۆڵ و كاریگه‌ریی سه‌نه‌ته‌ره‌كه‌یان و كاری ڕۆژنامه‌نووسی ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌می‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان كرد.

605 جار خوێندراوەتەوە
30/12/2018

بابەتی زیاتر