Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"شه‌قامی‌ 60ـی‌ سلێمانی‌ هی‌ سه‌رده‌می‌ به‌عسه‌، له‌ هه‌ولێریش شه‌قامی‌ 150ـیی‌ له‌ دروستكردندایه‌"


په‌یام، سلێمانی‌

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی (ئەمرۆی) كەناڵی ئاسمانی پەیام لە بارەی دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018ـو بە تایبەت لە شاری سلێمانی قسەی كردو رایگەیاند, ئاستی وەبەرهێنان لە شاری سلێمانی لە ساڵی 2018 سفر بووە.

یاسین مەحمود، رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جیَگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حزبەسیاسیەكان دەبێت وەڵامی ئەوا بدەنەوە بۆچی شەقامی شەست مەتری سلێمانی پرۆژەی سەردەمی بەعسەو له‌ سه‌رده‌می‌ پارێزگارێكی‌ خوێنرێژ جێبه‌جێكراوه‌ بەڵام ئێستا لە هەولیر شەقامی 150مەتری لەبواری جێبەجێكردندایە.

ناوبراو روونیشیكرده‌وه‌، شه‌قامی‌ 150 مه‌تری‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ قه‌رزی‌ درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌، به‌ڵام به‌ به‌ڵگه‌وه‌ لایه‌تی‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێن له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پرۆژه‌یان پێشكه‌شكرد كه‌ شه‌قامی‌ 100 مه‌تری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ دروستده‌كه‌ن به‌ڵام نه‌چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكرده‌وه‌.

وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ووتی‌، سلێمانی‌ بودجه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌و هه‌ولێریش بودجه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، سلێمانی‌ 43%ـو هه‌ولێرو دهۆكیش 57% ـی‌ بودجه‌یان به‌رده‌كه‌وێت.

یاسین مه‌حمود، وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی‌ كوردستان، له‌ میانه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، دوژمنی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ وایكرد وه‌به‌رهێنه‌ران متمانه‌یان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌بێت، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، چونكه‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ بووه‌ دوژمنی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

یاسین مه‌حمود ووتیشی‌، لە هەرێمی‌ كوردستان 13 كۆمپانیا هەیە كە داهاتەكانیان لە سەروی یەك ملیار دۆلار تا شەش ملیار دۆلارە، سییان له‌و كۆمپانیایانه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌، هاوكات نزیكه‌ی‌ 10 بۆ 12 ملیار دێرمان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌، 

راشیگه‌یاند، سه‌دان وه‌به‌رهێنه‌رمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حزبدا شه‌ریكن، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حزبدا پرۆژه‌ی‌ هاوبه‌شیان هه‌یه‌ وه‌ك ئاوو دۆ ئیشیان ده‌روات، ئه‌وه‌  له‌ هه‌موو دنیاشدا هه‌ر وایه‌، 

له‌ باره‌ی‌ ئاستی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ شاری‌ سلێمانیشدا، یاسین مه‌حمود رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 8 مۆڵه‌ت دراوه‌ به‌ پرۆژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ شاری‌ سلێمانیدا، هاوكات له‌ هه‌مان كاتیشدا 8 مۆڵه‌ت له‌ كۆنه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌، به‌ رێژه‌ له‌ ساڵی‌ 2016 تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی‌ 22 مۆڵه‌ت دراوه‌، به‌ڵام 24 مۆڵه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌ رێژه‌ییش نزیكه‌ی‌ 50%ـی‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ كه‌ مۆڵه‌تیان پێدراوه‌ نه‌چوونه‌ته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ رێژه‌ سفره‌، ئاستی‌ وه‌به‌رهێنان به‌پێی‌ ئه‌م پێوه‌ره‌ سفره‌ له‌ شاری‌ سلێمانیدا.

ناوبراو ووتیشی‌، هه‌ندێ‌ به‌ دام‌وده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌ندێ له‌ میدیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سیاسه‌تی‌ دراوسێكانمان بوونه‌ته‌ دوژمنی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، كۆمه‌لێك كه‌س به‌ ناو داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا دژایه‌تی‌ وه‌ربه‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ن‌و خواخوایانه‌ وه‌به‌رهێنه‌ر نه‌بینین و دژایه‌تی‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شمان به‌ سه‌رۆك‌و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت راگه‌یاندووه‌، هاوكات هه‌ندێ له‌ میدیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دژایه‌تی‌ وه‌به‌رهێن ده‌كه‌ن‌و راپۆرتی‌ "خراپ" له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ران په‌خش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی‌ دراوسێكانمان به‌ تایبه‌تی‌ توركیاو ئێران‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا عێراقیش بووه‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئاستی‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.

مه‌لا یاسین له‌ باره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ له‌ بواری‌ وه‌به‌رهێناندا رونیكرده‌وه‌، توركیاو ئێران سیاسه‌تێكی‌ ژیرانه‌ له‌ بواری‌ وه‌به‌رهێناندا په‌یره‌وده‌كه‌ن، توركیا یاسای‌ خۆی‌ بۆ بواری‌ وه‌به‌رهێنان گۆریوه‌، له‌ ئێستادا گه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك بچێته‌ ئه‌و وڵاته‌و به‌ بڕی‌ 250 هه‌زار دۆلار وه‌به‌رهێنان بكات له‌ماوه‌ی‌ 30 رۆژدا ره‌گه‌زنامه‌ی‌ توركی‌ پێده‌درێت كه‌ ئه‌مه‌ژ پاڵنه‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، هاوكات له‌ مێژووی‌ ئێراندا هێنده‌ی‌ ئێستا حكومه‌تی‌ ئێران به‌ یاساو به‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێكردنییه‌وه‌ پاڵپشتی‌ بواری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ نه‌كردووه‌، له‌ ئێستادا وه‌به‌رهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان ده‌توانن به‌ رێژه‌ی‌ 100% خاوه‌ندارێتی‌ پرۆژه‌كانیان بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ مێژووی‌ ئێراندا بوونی‌ نه‌بووه‌.

وته‌بێژی‌ وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ باره‌ی‌ سیاسه‌تی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌ بۆ بواری‌ وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا، وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ هاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و ئیمه‌ش بردمان‌و چه‌ندین پرۆژه‌مان به‌سه‌ركرده‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌مان كرد، وه‌زیری‌ پیشه‌سازی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ شاری‌ سلێمانی‌ بووه‌ته‌ خاوه‌نی‌ 33% پیشه‌سازی‌ هه‌موو عێراق، پاش ئه‌وه‌ی‌ گه‌رایه‌وه‌ بۆ عێراق ئاستی‌ وه‌به‌رهێنانیان به‌رزكرده‌وه‌و پرۆژه‌ی‌ پیشه‌سازییان له‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان خسته‌ بواری‌ جێبه‌جێكرده‌وه‌و كۆمه‌لێك وه‌به‌رهێنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشیان بۆ خۆیان راكێشا.


572 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر