Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیم فوكس: له‌ یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌رچون یان ده‌رنه‌چوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كیتی ئه‌وروپا یه‌كسانه‌


په‌یام

وه‌زیرێكی حكومه‌تی به‌ریتانی ده‌ڵێ: له‌ یه‌ك حاڵه‌تدا مانه‌وه‌، یان ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كسان ده‌بێت.

(لیم فۆكس) وه‌زیری‌ بازرگانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ڕێكه‌وتنی (برێكزت) ڕه‌تبكاته‌وه‌، ئه‌وا مانه‌وه‌، یان چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك یه‌ك یه‌كسان ده‌بێت.

(لیام فۆكس) كه‌ بۆ خۆی لایه‌نگری به‌جێهێشتنی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی (سه‌ندای تایمز)ی ڕاگه‌یاندووه‌: كاتێك له‌سه‌دا 100 له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ دڵنیا ده‌بین كه‌ په‌ڕله‌مان ڕێكه‌وتنی برێكزتی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ‌و سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ند بكات.

فۆكس وتیشی: ئه‌گه‌ر رٍێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌نگ نه‌هێنێت ئه‌وا هه‌لی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌و مانه‌وه‌ په‌نجا به‌ په‌نجایه‌.

29ی ئاداری ساڵی داهاتوو دوا واده‌ی كۆتاییه‌ له‌باره‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، یان مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێشتریش تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی داهاتووی بۆ ده‌نگدانی په‌ڕله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی برێكزت دیارییكرد‌و په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش پێویستی به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ هه‌یه‌ كه‌ ترس له‌ به‌ده‌ستهێنانی هه‌یه‌.

144 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر