Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین: ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌ره‌پێبده‌ین


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو له‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنراون، ئاسان نه‌بووه‌ و ئاماده‌ن په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن بده‌ن.

لو كانگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوو له‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنراون، ئاسان نه‌بووه‌ و پێویسته‌ ئه‌زموونی پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌ربگیرێ .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئاماده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی و سه‌قامگیری په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن بده‌ن .

ئه‌و به‌رپرسه‌ی چین وتیشی ئاماده‌ن هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی له‌ نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، و سه‌رۆكی چین، له‌ لووتكه‌ی جی-20 رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

93 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر