Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سادق لاریجانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌ستنیشانكرا


په‌یام

سادق ئامۆلی لاریجانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاسه‌وانیی ئه‌و وڵاته‌ دیاریكرا.


میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ به‌ بڕیارێكی فه‌رمی عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سادق لاریجانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و جێگره‌وه‌ی مه‌حمود هاشمی شاهرودی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، جگه‌ له‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، جارێكی دیكه‌ لاریجانی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاسه‌وانیی ئێران دیاریكراوه‌ته‌وه‌
له‌ ئێستادا سادق ئامۆلی لاریجانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانه‌ و له‌ هاوینی ساڵی داهاتوودا كۆتایی به‌ خولی پێنج ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كی دێت، پێش وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاسه‌وانیی ئێران بوو.

هه‌فته‌ی‌ رابردوو مه‌حمود هاشمی شاهرودی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد


312 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر