Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراقدا نییه‌


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هۆكاری‌ كۆنه‌بوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرا كرد و، ڕایشیگه‌یاند: هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراقدا نییه‌.


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ ڕاگه‌یاند "چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراقی هه‌ن كه‌ سه‌ربازی ئه‌مریكییان تێدایه‌، به‌ڵام هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی‌ عێراقدا بوونی نییه‌".

عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ئه‌مریكییه‌كان  له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه‌". سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری‌ كۆنه‌بوونه‌وه‌شیان ئاشكرای‌ كرد "مه‌رجی ئه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكییه‌كان داناوه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌ردانه‌كه‌ فه‌رمی و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری‌ دیاریكراو بێت".

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "چاویان به‌ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق كه‌وتووه‌ و، هه‌ڵوێستی به‌غدایان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌ پێ ڕاگه‌یاندووه‌".

ڕوونكردنه‌وه‌كانی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌ردانه‌ له‌ناكه‌وه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق، به‌بێ دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، نیگه‌رانیی به‌شێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌ و، به‌ پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیپلۆماسی و سه‌روه‌ریی عێراقیان له‌ قه‌ڵه‌م دا.

175 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر