Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داواده‌كرێت ئه‌مریكا پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ شه‌رڤانان وه‌رنه‌گرێته‌وه‌


په‌یام

چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی‌ بالاَی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا داوا له‌ ولاَته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌رای‌ بریاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ بۆ شه‌ری‌ داعش هێنراوه‌ته‌ ئه‌و ولاَته‌وه‌ نه‌یان گه‌رێنێته‌وه‌و راده‌ستی‌ شه‌رڤانانیان بكات. 

به‌پێی‌ راپۆرتێكی‌ رۆیته‌رز، فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مریكا داوایان له‌ په‌نتاگۆن كردووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای بڕیاری كۆشكی سپی بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا، چه‌ك و پێداویستییه‌كان  كه‌ بۆ شه‌ڕی داعش ڕاده‌ستی كورده‌كانی سووریا كراون، لێیان نه‌ستێندرێته‌وه‌.

سه‌ره‌رای‌ ناونه‌هێنانی‌ ئه‌و سێ‌ به‌رپرسه‌ له‌لایه‌ن رۆیته‌رزه‌وه‌ ،ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌و داخوازییه‌ یه‌كێك له‌ بژێره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی باس كراوه‌ له‌ دانوستانه‌ هاوپه‌یوه‌نده‌كان بۆ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا ، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه‌ كه‌ پێنتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا) چ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌ ده‌دات.

ئه‌م داواكارییه‌ی‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا،  له‌ ئێستادا له‌ كاتێكدایه‌، توركیا له‌ ساڵانی ڕابردوو ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌ ئه‌مریكا گرت بۆ پالپشتی‌ و هاوكاری‌ سه‌ربازی‌ بۆ شه‌رڤانان، به‌جێبه‌جێكردن و قبوڵكردنی‌ ئه‌م داواكارییه‌، جارێكی دیكه‌ ناكۆكی و كێشه‌ی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌.


283 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر