Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیندزی گراهام: تره‌مپ دڵنیایی داوه‌ له‌ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كان له‌ سوریا


په‌یام

سیناتۆرێكی‌ كۆمارییه‌كان ڕایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا گرێدراوی‌ سێ‌ مه‌رجه‌ و، دۆناڵد تره‌مپ ده‌بێت له‌ پاراستنی‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی‌ واشنتۆن دڵنیا بێت. 


لینزی‌ گراهام، سیناتۆری‌ دیاری‌ كۆمارییه‌كان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند "دڵنیابووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعش، كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت".

لینزی‌ گراهام سێ‌ مه‌رجی‌ تره‌مپی‌ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا ئاششكرا كرد و، ڕایگه‌یاند "به‌ر له‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كان، ده‌بێت سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ هێنانه‌دیی‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ دڵنیا بێت.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ ئه‌و سیناتۆره‌، مه‌رجه‌كانی‌ تره‌مپ بریتین له‌وه‌ی‌ "داعش به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ناوچووبێت و، ئێران ئه‌و شوێنانه‌ پڕنه‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا چۆڵی‌ ده‌كات".

مه‌رجی‌ سێیه‌می‌ تره‌مپیش "هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانی‌ ئه‌مریكا پارێزراو بن له‌ هه‌ر هێرش و مه‌ترییه‌ك".
لینزی‌ گراهام جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "تره‌مپ له‌ ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ سه‌ربازی‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ده‌بێت له‌وه‌ ڵنیا بكێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئامانجانه‌ دێ،ه‌دی‌".

452 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر