Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. 30 منداڵی‌ رووسی‌ له‌ گرتوخانه‌كانی‌ عێراق گه‌ڕێنرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان

په‌یام

به‌پێی‌ رێكه‌وتنێكی‌ نێوان حكومه‌تی‌ عێراق و مۆسكۆ، به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ دایك و باوكیان چه‌كداری‌ داعش بونه‌و له‌ گرتوخانه‌كانی‌ عێراق ده‌ست به‌سه‌ر بوون گه‌رێنرانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان. 

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق پێشوازی‌ كرد له‌،  هیدا سارۆتۆفا نوێنه‌ری‌ سه‌رۆككۆماری‌ روسیا بۆ كاروباری‌ گه‌راندنه‌وه‌ی‌ منداڵانی‌ روسیا له‌ ناوچه‌ كێشه‌داره‌كانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست.
 
هیداسارۆتۆفا، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، منداڵانی‌ زیندانی‌ كراوی‌ رووسی‌ پێویستیان به‌هاوكاری‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان له‌ زیندانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كان، زیاتر له‌ 115 منداڵ له‌ گرتوخانه‌كانی‌ عێراق و سوریادان به‌تایبه‌تی‌ به‌شێك له‌و منداڵانه‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌ردوو وڵاتدا له‌ دایك بوون، 25 یان هاوڵاتی‌ داغستان و 3 یان هاوڵاتی‌ شیشانی‌ و 2 یان رووسی‌ بوون. 

له‌ ساڵی‌ 2017 زیاتر له‌ 100 ژن و منداڵ كه‌ دانیشتووی‌ روسیا و كازاخستان و ئۆزبه‌كستان بوون گه‌رێنراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان.

له‌ دوای‌ دروستبوونی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌ عێراق و شام به‌ هه‌زاران هاوڵاتی‌ رووسی‌ په‌یوه‌ندیان به‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌وه‌ كردووه‌و، به‌شێكی‌ زۆریشیان له‌ كاتی‌ شه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌كاندا، كوژران و ژماره‌یه‌كی‌ زۆریشیان له‌ گرتوخانه‌كانی‌ عێراق و سوریادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. 


405 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر