Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ساڵی‌ 2018 دا 71 كۆڵبه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانیی‌

په‌یام

به‌پێی‌ ئاماری‌ ڕێكخراوێك، له‌ ساڵی‌ 2018دا 71 كۆڵبه‌ر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ ڕووداوی‌ سروشتی‌ و ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون. به‌راورد به‌ ساڵی‌ ڕابردووش كوژران و برینداربوونی‌ كۆڵبه‌ران له‌سه‌دا شه‌ش زیادیكردووه‌.

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ ناوه‌ندی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو "له‌ ساڵی‌ 2018دا 71 كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كوژراون و، 160 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون".

ناوه‌ندی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئاشكرایكردووه‌ "ڕێژه‌ی‌ كوژران و برینداربوونی‌ كۆڵبه‌ران به‌راورد به‌ ساڵی‌ ڕابردوو، له‌سه‌دا شه‌ش زیادیكردووه‌".

ڕێكخروه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌ كۆی 231 حاڵه‌تی‌ كوشتن و برینداركرنی‌ كۆڵبه‌ره‌كان، 156 حاڵه‌تیان به‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئێران بووه‌". 

هه‌روه‌ها "42 حاڵه‌تیان به‌ هۆی ڕووداوی سروشتیی وه‌كو سه‌رما و، هه‌ره‌سی به‌فر و، به‌ربوونه‌وه‌ له‌ شاخ و،  19 كۆڵبه‌ریش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و، 14ی‌ دیكه‌ش به‌ ڕووداوی هاتووچۆ و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل بووه‌".

ناوه‌ندی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "له‌ ساڵی 2018 دا 17 كۆڵبه‌ری كورد له‌لایه‌ن دادگاكانی‌ ئێرانه‌وه‌ حوكمی 10 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، به‌ بڕی زیاتر له‌ 130 ملیۆن تمه‌نیش كۆڵبه‌ران سزا دراون".


146 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر