Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ره‌یلان: لۆزانێكی‌ نوێ‌ له‌ دژی‌ كورد به‌ڕێوه‌یه‌و پێویستمان به‌یه‌كگرتوویی هه‌یه‌

په‌یام

موراد قه‌ره‌یلان هۆشداری‌ له‌ "پیلانێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ كورد" له‌ ساڵی‌ 2019 ده‌دات و، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لۆزانێكی‌ نوێ‌ له‌ دژی‌ كورد به‌ڕێوه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌ یه‌كگرتوویی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ببینه‌وه‌.

موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، ڕایگه‌یاند "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ساڵی 2019دا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵۆزیی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت و، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كورد زیاتر ببن، به‌ تایبه‌ت كه‌ توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكشكاندنی هێزه‌ كوردییه‌كان ده‌خاته‌گه‌ڕ".

قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت "له‌ ساڵی‌ نوێدا پیلانێكی هاوشێوه‌ی لۆزان له‌ دژی كورد له‌ ئارادایه‌ و، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یشی‌ پێویستی‌ به‌ ڕێكخستنی‌ ڕیزه‌كان و یه‌كگرتوویی‌ و خه‌باتی‌ هاوبه‌شی‌ كورد هه‌یه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه‌ پێیوایه‌ "توركیا به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه‌ی‌ له‌ سێ ساڵی ڕابردودا به‌ هێرشكردن دژی‌ كورد بۆی نه‌هاتووه‌ته‌دی، له‌ ڕێگه‌ی‌ پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پێی‌ بگات".

موراد قه‌ره‌یلان هۆشداریی‌ له‌وه‌ داوه‌ "مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ كورده‌كان ببنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌یمانی لۆزان كورد بخرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی گه‌مه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه‌ "په‌كه‌كه‌ خۆی‌ بۆ پێشهاته‌كان ئاماده‌ كردووه‌ و، به‌ ڕۆحی خۆڕاگرییه‌وه‌ پێشوازی له‌ ساڵی 2019 ده‌كات".


509 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر