Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مساڵ له‌ سوریا نزیكه‌ی‌ 20 هه‌زار هاوڵاتی كوژراون

په‌یام

ئه‌مساڵ 20 هه‌زار هاووڵاتی سووریا كوژراوون له‌ كاتێكدا به‌راورد به‌ هه‌شت ساڵی رابردوو كه‌مترین رێژه‌ی قوربانیانی‌ سوریایه‌.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ كۆتایی 2018 هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریا و گه‌یاندنی زیانی زۆر به‌ گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و رێكخراوی داعش.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ له‌مساڵدا 19 هه‌زار و 666 كه‌س كوژراوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 349 هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون و له‌ ناویشیاندا 1437 منداڵ هه‌بوون.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌ی سووریا رایگه‌یاندووه‌، كوژرانی 20 هه‌زار كه‌س، له‌ ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا كه‌مترین ژماره‌ی كوژراوانی سووریایه‌.

به‌پێی ئاماره‌كان له‌ ساڵی 2017دا 33 هه‌زار كه‌س كوژرابوون، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2014دا 76 هه‌زار كه‌سی سووری كوژرابوون، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ژماره‌ بووه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا.


133 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر