Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ سووریا بۆردومانی چه‌كدارانی‌ داعشیان كرد

په‌یام

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له‌ ناو خاكی سووریا بۆردومان كرد.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ئێف16ی هێزی ئاسمانيی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعشیان له‌ سووریا بۆردومان كردووه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی (سوسه‌)ی ناو خاكی سووریا ئه‌نجامدراوه‌ و 30 به‌رپرسی داعش تێیدا به‌شدار بوون.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ كرد، خانوویه‌كی دوو نهۆمی به‌ ته‌واوی وێران كراوه‌ و نازانرێت چه‌ند كه‌س تێیدا كوژراون.

ئه‌و بۆردومانه‌ی‌ هێزی ئاسمانيی‌ عێراق له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندبوو به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق هێزی ئاسمانيی عێراق بۆی هه‌یه‌ بۆردومانی چه‌كدارانی داعش له‌ ناو خاكی سووریا بكات.

99 جار خوێندراوەتەوە
31/12/2018

بابەتی زیاتر