Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌ئیسڕائیل: زیادبوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێران له‌ عیراقدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌رمان


په‌یام

سەرۆکی هەواڵگری سەربازیی ئیسڕائیل جەنەڕاڵ تامیر هایمن وتی ئێران دەتوانێت دەسەڵاتەکانی لە عێراقدا بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بکاتە شوێنێک بۆ خاڵی هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل.

هایمن لە کۆنگرەیەکدا لە تەل ئەڤیڤ وتی " عێراق لەژێر دەسەڵاتە زیادەکانی هێزی قودس و ئێراندایە." وەکو ئاماژەیەک بۆ فەیلەقی قودس کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن و ئەرکە دەرەکییەکانی سوپاکە جێبەجێ دەکەن.

وتیشی " ئێران دەتوانێت عێراق وەکو ستەیجێک بەکاربهێنێت بۆ خۆ جێگیرکردن وەکو چۆن لە سوریادا کردوویانە و بەکاری بهێنن بۆ هێرشکردنە سەر ئیسڕائیل."

هایمن وتی " لەنزیکەوە چاودێری ئەم بوونەی ئێران دەکەین لەژێر چەتری ڕوسیادا و گەڕانەوەی ئارامی بۆ سوریا."

169 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر