Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ هاوپه‌یماناندا كوژراون


په‌یام

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی‌ داعش ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا زیاتر له‌ هه‌زار هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا كوژراون. هه‌ندێك ڕێكخراویش ده‌ڵێن: ئه‌و ئاماره‌ نادروسته‌ و زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار مه‌ده‌نی‌ له‌ هێرشه‌كانی‌ هاوپه‌یماناندا كوژراون.

هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی دژی‌ داعش، له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ دوای‌ هاتنی‌ داعش و ده‌ستپێكردنی‌ چالاكییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ دژی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ له‌ ساڵی‌ 2014، به‌هۆی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا هه‌زار و 139 هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ عێراق و سووریا كوژراون".

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌، "هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا 31 هه‌زار و 406  هێرشی ئاسمانیی‌ ئه‌نجام داوه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هێرشه‌كانی‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ له‌ عێراق و سووریا، بووه‌ته‌ هۆی‌ ڕزگاركردنی‌ نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ ده‌ستی داعش".

به‌ڵام هه‌ندێك له‌ ڕێكخراوه‌كان ئه‌و ئامارانه‌ی‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ نادروست له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ڕوانگه‌ی‌ سووری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ڕایگه‌ده‌یه‌نێت "له‌ ماوه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار هاووڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌هۆی‌ هێرشه‌كانی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژراون".

هه‌روه‌ها ڕێكخراوی‌ ئێرواڕس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ی‌ له‌ عێراق و سووریا به‌هۆی‌ هێرشی‌ هاوپه‌یمانانه‌وه‌ كوژراون، له‌ نێوان حه‌وت بۆ 11 هه‌زار كه‌سدایه‌".

126 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر