Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ به‌رگری له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا ده‌كات


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سوریا ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن به‌رده‌وامه‌ و له‌ دواین كاردانه‌وه‌یدا ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سووریا ئه‌نجامی داوه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ به‌ده‌ر له‌ دۆناڵد تره‌مپ بوایه‌ ئه‌وا ده‌بووه‌ قاره‌مانی نیشتمانی.


سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌روه‌ك له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنی دابوو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌كشێنێته‌وه‌ و وتیی: پێش بونی به‌ سه‌رۆك سوریا وڵاته‌ گێژاوه‌یه‌كی پڕ له‌ داعشی لێ بووه‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا داعش خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌ دژی پاشماوه‌كانی داعش ی سه‌ربازه‌كانیان به‌ له‌سه‌رخۆی بۆ لای خانه‌واده‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 دا به‌ڵێنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیانی له‌ سووریا داوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: له‌باره‌ی كشانه‌وه‌یان له‌ سووریا و ناوچه‌كانی دیكه‌، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستپێكردبوو، ئێستا كه‌ ده‌ستی به‌ كشانه‌وه‌ كردووه‌، میدیای هه‌واڵی درۆبڵاوده‌كاته‌وه‌و و ئه‌و جه‌نه‌ڕالانه‌شی كه‌ پێش ئه‌و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون سكاڵا له‌سه‌ر تاكتیكه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ته‌نها ئه‌و شتانه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر وتوویه‌تی. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له‌ سووریا بۆ ماوه‌ی 4 مانگ ده‌ربڕیوه‌.

268 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر