Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزێكی ئه‌منی‌ سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌


په‌یام

هێزێكی ئه‌منی‌ سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌ووز هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراق، بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند سه‌عاتێك خۆی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.


به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ سكای نیووز، هێزه‌كه‌ دووجار چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی عه‌بادی و داوای چۆڵكردنی ئه‌و خانوه‌ حكومییه‌یان لێ كردوه‌ كه‌ ته‌ییدا بووه‌، جارێكیش بۆ ماوه‌ سه‌عاتێك له‌ناو خانوه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوه‌ به‌ڵام دواتر بردراون بۆ شوێنێكی تر.

عه‌لی سنه‌ید، سه‌ركرده‌ له‌ ئیئلایتلافی نه‌سڕ، رایگه‌یاند، به‌رپرسی ده‌سته‌ی پاسه‌وانانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، چووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی عه‌بادی، بۆیه‌ ئێمه‌ گله‌ییمان له‌ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌، كه‌ چۆن ڕێگه‌ ده‌دات به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بكات، هه‌رچه‌نده‌ پێش مانگێك زیاتر عه‌بادی ئه‌و ڤێلایه‌ی ڕاده‌ست كردووه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ وته‌ی‌ سنه‌ید، بیانوی‌ ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ ئه‌وه‌بووه‌، ئه‌و خانووه‌ بۆ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونه‌، به‌لاَم له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ بۆ دیداره‌ سیاسییه‌كان به‌كار هێنراون. له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌وه‌ پاسه‌وانی‌ ئه‌و بینایه‌ ده‌كرێت داخراوه‌. 

ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بینای په‌رله‌مانی عێراق و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی تێدایه‌ و زۆرێك له‌به‌رپرسانیش له‌و ناوچه‌ پارێزراوه‌، نیشته‌جێن.

718 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر