Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كرد


په‌یام

كونسووڵی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ كرد.


ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ كونسووڵی‌ گشتیی‌ ئه‌مریكا بۆ لای‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، ئاشنابوون بوو به‌ كار و به‌رنامه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و، ئه‌و پرۆژه‌ و یاسایانه‌ی‌ كه‌ فراكسیۆنه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌م خوله‌دا كاریان له‌سه‌ر بكات، به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ مافی‌ مرۆڤ و مافه‌كانی‌ ژنان و منداڵان و پێشمه‌رگه‌ و دارایی‌ و چه‌ندین بواری‌ دیكه‌.

فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ده‌یه‌وێت له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا كاریان له‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها باس له‌و یاسایانه‌ش كرا كه‌ پێویستیان به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ تێڕوانیی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمه‌وه‌ خسته‌ڕوو و، ڕایشیگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌ زوویی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ده‌ست به‌ كاره‌كانی‌ بكات".

كونسووڵی‌ گشتیی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی‌ له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كرد بۆ كار و پرۆژه‌كانی‌ له‌ ڕابردوودا و، پشتیوانیی‌ خۆیشی‌ دووپات كرده‌وه‌ له‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا له‌ ڕووی‌ یاسادانانه‌وه‌ هاوكار ده‌بن له‌گه‌ڵیان.

336 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر