Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی كۆریای باكور پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به‌ داماڵینی چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی راگه‌یاند


په‌یام

سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور پابه‌ندبوونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ داماڵینی‌ چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی‌ دووپات كرده‌وه‌. هۆشداریشی‌ دایه‌ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌گه‌ر سزاكان به‌رده‌وام بن ئه‌وا ڕێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌گرێته‌به‌ر.


كیم جۆنگ ئوون، سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور، له‌ په‌یامێكی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ بۆنه‌ی‌ساڵی‌ نوێوه‌، ڕایگه‌یاند "ئاماده‌ درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بدات، بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌".

كیم جۆنگ ئوون جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشوازیی‌ لێ‌ بكات".

به‌ڵام سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوور هۆشداریی‌ دایه‌ ئه‌مریكا "ئه‌گه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بێت كه‌ به‌ به‌رچاوی‌ جیهانه‌وه‌ به‌ كۆریای‌ باكووری‌ داوه‌، هه‌روه‌ها سزا و فشاره‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی‌ هیچ ڕێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌به‌رده‌مدا نامێنێت جگه‌ له‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ دیكه‌دا بۆ پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌".

پێشتریش تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو "ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ له‌ مانگی‌ دووی‌ داهاتوو له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئوون كۆببێته‌وه‌". كۆریای‌ باكوور داوای‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و سزایانه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشه‌وه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ تا ئه‌و وڵاته‌ كۆتایی‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نه‌هێنێ‌ سزاكان هه‌ڵناگیرێن.

344 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر