Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا وته‌بێژێكی نوێی دیاریكرد


په‌یام

وته‌‌بێژی وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری ئه‌‌مریكا، ده‌ستی‌ له‌كار كێشایه‌وه‌‌ و چارلس ئی سومه‌‌رس له‌‌ جێگه‌‌ی دانرا.


دانا وایت وته‌‌بێژی پنتاگۆن و راوێژكاری وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری به‌‌رپرس له‌‌ په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌كان له‌‌گه‌‌ڵ خه‌‌ڵك، كه‌‌ به‌ه‌ۆی خراپ مامه‌‌ڵه‌‌كردنی له‌‌گه‌‌ڵ كارمه‌‌ندانی به‌‌رده‌‌ستی لێكۆڵینه‌‌وه‌‌ی ئیداریی له‌‌باره‌‌یه‌‌وه‌‌ كراوه‌‌ته‌‌وه‌‌، له‌‌گه‌‌ڵ ده‌‌ستله‌‌كاركێشانه‌‌وه‌‌ی وه‌‌زیری به‌‌رگری ئه‌‌مریكا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.

پنتاگۆن له‌‌ راگه‌‌یه‌‌ندراوێكدا كه‌‌ له‌‌و باره‌‌یه‌‌وه‌‌ بڵاویكردووه‌‌ته‌‌وه‌‌ رایگه‌‌یاند: له‌‌ یه‌كی كانوونی دووه‌‌می 2019ه‌‌وه‌‌ چارلس ئی. سومه‌‌رس وه‌‌ك بریكاری راوێژكاری وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری و به‌‌رپرس له‌‌ په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌كان له‌‌گه‌‌ڵ خه‌‌ڵك ده‌‌ستبه‌‌كار ده‌‌بێت.

لای خۆیه‌‌وه‌‌ وایت له‌‌ ه‌ه‌‌ژماری خۆی له‌‌ تویته‌‌ر رایگه‌‌یاند: سوپاسی حكوومه‌‌ت‌ ده‌‌كات كه‌‌ ه‌ه‌‌لی خزمه‌‌تكردنی له‌‌گه‌‌ڵ جێمس ماتیس پێداوه‌و ، پشتیوانی سه‌‌ربازان و ته‌‌واوی ئه‌‌و هاوڵاتیان ده‌ستكه‌وت و شه‌ڕه‌فه‌ بۆی.
وایت كه‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن ماتیس-ه‌‌وه‌‌ ئه‌‌و پۆسته‌‌ی پێدرابوو، باس له‌‌وه‌‌ ده‌‌كرێت كه‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن پاتریك شاناه‌ان-ه‌‌وه‌‌ له‌‌ پۆسته‌‌كه‌‌ی دوورخرابێته‌‌وه‌‌ كه‌‌ له‌‌ بری ماتیس له‌‌ وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری كار ده‌‌كات.

تا ئێستا به‌هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ دژی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ زیاتر له‌ 20 به‌رپرس و كارمه‌ندی‌ ئیداره‌كه‌ی‌ تڕامپ ده‌ستی‌ له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌, كه‌ یه‌كه‌مین ئیداره‌یه‌ ئه‌و ژماره‌ له‌ به‌رپرسانی‌ ده‌ستی لێ بكێشنه‌وه‌و به‌جێی‌ بهێڵن.

251 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر