Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی سه‌ردانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ بیتوێن و پشده‌ری‌ كرد



مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی، سه‌ردانی‌ ده‌ڤه‌ری‌ بیتوێن و پشده‌ری‌ كرد.


له‌ ده‌ستپێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ مامۆستا ڕزگار قادر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 5ی‌ ڕانیه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی، سه‌ردانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ قه‌ڵادزێی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كرد و، له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕ و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ پێشوازی له‌ وه‌فده‌ باڵاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كرا.

پاشان له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارگێڕ و ئه‌ندامان و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی و مامۆستای ئایینی، مامۆستا عه‌لی باپیر باسی‌ له‌ دوا پێشهاته‌كانی‌ عێراق به‌ گشتی و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ كرد.
هه‌ر له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی تیشكی خسته‌ سه‌ر ڕۆڵی ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵ، كه‌ توانیویانه‌ به‌رده‌وامی به‌ په‌یامی دینداری ‌و چاكه‌خوازی بده‌ن و، له‌وباره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی پێویستی‌ ئاراسته‌ كردن.

هاوكات مامۆستا عه‌لی‌ باپیر باسی له‌وه‌ كرد كه‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی خاوه‌نی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌، ئه‌ویش تێكۆشانه‌ بۆ بنبـڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی و گه‌یشتن به‌ ده‌سته‌ڵات له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌ خه‌ڵك و، بڕوایشی‌ وایه‌ هه‌ڵگرتنی‌ ئه‌و په‌یامه‌ به‌ كه‌سی خواناس و دیندار و چاكه‌كار و په‌روه‌رده‌كراو ده‌كرێ‌.

هاوكات له‌ میانی‌ گفتوگۆی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و ئاماده‌بوواندا، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كار بۆ زیاتر به‌ جه‌ماوه‌رییكردنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكرێ‌و په‌یامی‌ كۆمه‌ڵ وه‌ك خۆی‌ بگه‌یه‌ندرێ، تاوه‌كو كارنامه‌ی‌ حزبه‌كه‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تگه‌یاندن به‌ خه‌ڵك، ڕوونتر بكرێته‌وه‌.


476 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر