Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ 2018 ئیسڕائیل زۆرترین جار له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئیدانه‌كراوه‌

په‌یام

ئیسرائیل، به‌هۆی داگیركردنی خاكی فه‌ڵه‌ستین و پێشێڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ خاكی فه‌ڵه‌ستین و یه‌كینه‌كانی نیشته‌جێبوونی نایاسایی، له‌ ساڵی 2018 یه‌كێك بوو له‌و "وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین ئیدانه‌ی" له‌ نێو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لێ كراوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ خاوه‌نی 193 ئه‌ندامه‌، هه‌موو ساڵێك داوای كۆتایهێنان به‌ داگیركاریی ئیسرائیل له‌ خاكی فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌ن و به‌م هۆیه‌وه‌ش زیاتر له‌ 20 بڕیار له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ركراوه‌. 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ 30ی تشرینی دووه‌م یه‌ك به‌دوای یه‌ك شه‌ش بڕیاری ده‌ركرد و سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌ سه‌كۆی نێوده‌وڵه‌تی. 

له‌ ساڵی 2018، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای كۆتایهێنانی به‌ داگیركاریی خاكی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیل كرد و هاوكات ئیدانه‌ی داگیركردنی خاكی فه‌ڵه‌ستین و پێشێڵكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌كینه‌كانی نیشته‌جێبوونی نایاسایی له‌لایه‌ن ئیسرائیل كرد. 

كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی 20 بڕیاری له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریی دوو ده‌وڵه‌تی له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌ركرد و بڕیاری ئه‌مریكاشی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی خۆی بۆ قودس ره‌تكرده‌وه‌.


302 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر