Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی: خۆراك بۆ 12 ملیۆن هاوڵاتیی‌ یه‌مه‌ن دابینده‌كه‌ین

په‌یام

به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ كه‌ هاوكاری 12 ملیۆن هاوڵاتی یه‌مه‌ن بكه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕووی برسێتی بونه‌ته‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی باسی له‌ پێنه‌گه‌شتنی خۆراك به‌ هاوڵاتییه‌ برسییه‌كان كردووه‌و داوای له‌ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ ڕێگری له‌ دزینی به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان بكه‌ن.

به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئاشكرایكردوووه‌: هه‌وڵده‌ده‌ده‌ن خۆراك بۆ نزیكه‌ی 12 ملیۆن كه‌س دابین بكه‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕووی برسێتی بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهاندا هاتووه‌: ئاشكرا بووه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌و خۆراكانه‌ ده‌درێن به‌ كه‌سانێك كه‌ شایه‌نی نین و هه‌ندێكیان ده‌فرۆشرێن.

ده‌یڤد بێزلی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئاشكرایكردووه‌: چاودێره‌كان وێنه‌یان كۆكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی خۆراكه‌كان به‌شێوه‌كه‌ی نایاسایی و به‌رپرسه‌ ناوخۆییه‌كانیش ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵده‌بژێرن خواردنیان بده‌نێ كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت.

له‌ ڕاپۆرتێكی ئه‌مساڵدا هاتووه‌ كه‌  جه‌نگی یه‌مه‌ن و ڕووخانی ئابووری وڵاته‌كه‌ له‌ سه‌دا 53 ی دانیشتوانه‌كه‌ی توشی به‌دخۆراكییه‌كی توند كردۆته‌وه‌.


384 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر