Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ چین 3 مزگه‌وتی‌ دیكه‌ی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داخست

په‌یام

حكوومه‌تی‌ چین به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشێلكردنی‌ ئازادی‌ و مافه‌كانی‌ موسڵمانانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 3 مزگه‌وتی‌ دیكه‌ له‌ باشووری ڕۆژئاوای چین داخران.

میدیاكانی‌ وڵاتی‌ چین بڵاویان كرده‌وه‌ "كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌، 3 مزگه‌وتیان له‌ ناوچه‌ی ڤیشان له‌ ویلایه‌تی یوانانی‌ باشووری ڕۆژئاوا داخستووه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "حكومه‌تی‌ چین ئه‌و 3 مزگه‌وته‌ی‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ داخستووه‌ كه‌ زانستی ئایینییان تێدا ده‌خوێندرێت".

به‌پێی‌ میدیاكان "له‌ كاتی‌ داخستنی‌ ئه‌و مزگه‌وتانه‌دا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادان له‌ نێوان موسڵمانانی نه‌ته‌وه‌ی (هوی) كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا نیشته‌جێن و، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه‌".

هاوكات حكوومه‌تی خۆجێیی ڤیشان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵی‌ داخستنی‌ ئه‌و 3 مزگه‌وته‌ی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، 700 هه‌زار موسڵمان له‌ نه‌ته‌وه‌ی (هوی) له‌ ویلایه‌تی یوانان نیشته‌جێن. به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامیش حكومه‌تی‌ چین ئازادییه‌ ئایینییه‌كان و مافی‌ مسوڵمانانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پێشێلده‌كات و، له‌ ڕابردوودا چه‌ندین مزگه‌وتی‌ دیكه‌شی‌ به‌ بیانووی‌ جیاواز داخستووه‌.


833 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر