Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ، له‌ 2 ساڵی‌ حوكمڕانییه‌كه‌یدا 7 هه‌زارو 600 درۆو چه‌واشه‌كاریی‌ كردووه‌

په‌یام

واشنتۆن پۆست ئاماری‌ تویت و لێدوانه‌ "درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كان"ی‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ له‌ ساڵی‌ 2018دا بڵاوكرده‌وه‌. به‌پێی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ "تره‌مپ ڕۆژانه‌ 15 درۆ و چه‌واشه‌كاری‌"ی‌ ئه‌نجامداوه‌.

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی، شیكارییه‌كی‌ بۆ لێدوان و تویته‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌ ساڵی 2018دا ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی‌ شیكارییه‌كه‌ "تره‌مپ له‌ نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2018دا 1989 لێدوان و تویتی‌ درۆ و چه‌واشه‌كارانه‌ی‌ هه‌بووه‌ و، له‌ نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ ساڵه‌كه‌دا زیادیان كردووه‌، به‌ جۆرێك له‌ مانگی‌ تشیرنی‌ یه‌كه‌مدا درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانی‌ تره‌مپ گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌".

به‌پێی‌ شیكارییه‌كه‌ی‌ واشنتۆن پۆست "سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ ساڵی‌ 2018دا سێ‌ هێنده‌ی‌ 2017 درۆ و چه‌واشه‌كاریی‌ ئه‌نجامداوه‌ و، كۆی‌ درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌كانیشی‌ له‌ نزیكه‌ی‌ دوو ساڵی‌ حوكمڕانییه‌كه‌یداگه‌یشتووه‌ته‌ حه‌وت هه‌زار و 600".

ڕۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ده‌ڵێت "تره‌مپ به‌ زنجیره‌یه‌ك لێدوانی چه‌واشه‌كاری و درۆ له‌ دژی هیلاری كلینتنی‌ ڕكابه‌ری‌ و ئێران و ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ستییپێكردووه‌ و، ئه‌و تویتانه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی لێدوانه‌كانیدا درۆ بوون، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار و 600 له‌ ساڵیكدا".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ واشنتۆن پۆست "سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا 94 جار له‌باره‌ی‌ دروستكردنی‌ دیوار له‌ نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك، هه‌زار و 300 جار له‌باره‌ی‌ كۆچ و كۆچبه‌ران، 878 جار له‌باره‌ی‌ ئابووریی وڵاته‌كه‌ی‌، 124 جار له‌باره‌ی‌ بازرگانی‌، 125 جار له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ باج و 600 جاریش له‌باره‌ی‌ ده‌ستوه‌ردانی‌ ڕووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌مریكا، درۆ و چواشه‌كاریی‌ ئه‌نجامداوه‌".


281 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر