Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تاڵیبان سه‌ردانی‌ شاندێكی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ تاران پشتڕاستكرده‌وه‌

په‌یام

تاڵیبان سه‌ردانی‌ شاندێكی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ تاران پشتڕاستكرده‌وه‌ و، ڕایگه‌یاند: ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ پاڵپشتیی‌ سیاسی‌ بووه‌.

بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستی‌ كرده‌وه‌ "شاندێكی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ دوێنێ‌ سه‌ردانی‌ تارانی‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌ته‌وه‌".

بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "سه‌ردانه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانیاندایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پاڵپشتیی‌ سیاسی‌ و ئه‌خلاقی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ ئه‌فغانستان بۆ كۆتاییهێنان به‌ داگیركاریی‌ ئه‌مریكا و به‌رقه‌راركردنی‌ ئاشتی‌ له‌ ئه‌فغانستان".

تاڵیبان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "سه‌ردانی‌ شانده‌كانی‌ بۆ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه‌".

بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ده‌ڵێت "ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كان لێكتێگه‌یشتن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌ بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داگیركاریی‌ ئه‌فغانستان و به‌رقه‌راركردنی‌ ئاشتی‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ‌ به‌هرام قاسمی‌، وتبێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، ئاشكرایكرد "شاندێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان سه‌ردانی‌ تارانی‌ كردووه‌ و، گفتوگۆیه‌كی‌ درێژیان له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌، كه‌ ئامانج لێی‌ پاڵپشتی‌ بووه‌ بۆ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌نێوان تاڵیبان و حكومه‌تی‌ ئه‌فغانستان".


227 جار خوێندراوەتەوە
01/01/2019

بابەتی زیاتر