Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆمانگی 12ـو به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی 1 راگه‌یه‌نرا


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی کانونی یەکەم ـو هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی كاره‌بای بۆ مانگی كانوونی دووه‌م ئاشكراكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە (٤٢) دینار بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دیاریكراوە، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان ٢٤٠ بۆ ٢٥٥ كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لە نێوان ١٠ بۆ ١١ هەزار دینار دەبێت، كە بەپێی كاركردنی مۆلیدەكان نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە، سیروان محەمەد رایگەیاند، بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ی شەو و بەیانیان كاتژمێر ٧ی بەیانی دەبێت، لەو كاتانەدا کە كارەبای نیشتیمانی نەبوو مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین دەكەن، بەڵام بۆ خشتەی رۆژانی هەینی و پشووەكان مۆلیدەكان بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین دەكەن.

925 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر