Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌باره‌ی گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایده‌كات: به‌و مامه‌ڵه‌ی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی تووشی شۆك بوون.


پاش ئه‌وه‌یه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ هێزێكی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ستابوون به‌ داخستنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌ ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بووه‌.

نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند‌: په‌یوه‌ندیان به‌ نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌و وتوویانه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ پرسیار و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان پێوه‌ نه‌كردونه‌ته‌‌وه‌و هیچ شتێكیان بۆ روون نه‌كردونه‌ته‌‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ‌هێزه‌كانی عه‌بادی له‌ پێناو دروست نه‌بونی بارگرژی هه‌موو ناوچه‌كه‌یان به‌ ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكوازیرانی پێشووشه‌وه‌ ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌، به‌ڵام به‌ڵام له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ له‌ ناكاوه‌و‌ تووشی شۆك بوون.

نووسینگه‌ی عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هه‌مان ڕۆژ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیی به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ كردووه‌ و پێێ ڕاگه‌یاندووه‌: ئاگادار نه‌بووه‌و بێ پرسی ئه‌وكاره‌ ئه‌نجامدراوه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌: له‌ چوارچێوهیه‌كی‌ راست و درووستدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك ده‌بێت.

333 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر