Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عەبدولمەھدی سامانی خۆی بۆ دەستەی نەزاھە ئاشکراکرد


په‌یام

عادل عەبدولمەھدی وه‌ك یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق فۆرمی ئاشکراکردنی سامانەکانی لە دەستەی نەزاھە پڕکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی نەزاھەی عێراق روونیکردووەتەوە کە فەرمانگەی خۆپاراستن لە دەستەکە فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی تایبەت بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی وەرگرتووە و بەمەش دەبێتە یەکەم بەرپرسی باڵای عێراق کە لە ئەمساڵدا (٢٠١٩) کە سامانی خۆی بۆ دەستەکە ئاشکرابکات.

دەستەی نەزاھەی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ھەستاون بە وردبینیکردن لەو فۆرمەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی گەڕێندراوەتەوە بۆ دەستەکە و تۆمارکراوە و کۆبۆنی وەرگرتنی بۆ پڕکردووەتەوە بەپێی ئەو رێوشوێنانەی لە لایەن دەستەی نەزاھەوە دەگیرێتە بەر. 

347 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر