Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حه‌سه‌ن روحانی: ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌


په‌یام

سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حه‌سه‌ن روحانی له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌لنه‌خاله‌ سه‌رۆكی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستین، كۆبووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و گوشاره‌كانی ئه‌مریكای كردووه‌.

حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاندووه‌: وه‌ستانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلدا مه‌حاڵ نییه‌ و ئێران له‌ میانی خه‌باتی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ی نیشانداوه‌و وتی: ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگای جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌، هیچ گومانی نییه‌ له‌م جه‌نگی ئابوورییه‌دا به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌رده‌كه‌ون و گه‌لی ئێران له‌م خه‌باتی خۆڕاگرییه‌دا، یه‌كگرتووه‌.

سه‌رۆككۆماری ئێران به‌ سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامیی ڕاگه‌یاندووه‌: وه‌ستانه‌وه‌و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ تاكه‌ ڕیگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستینه‌ و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ هاوڵاتیانی سته‌ملێكراوی فه‌له‌ستین پێشكه‌شده‌كات.

341 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر