Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ی له‌ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵدا ته‌قه‌ی خۆشی كرد؛ داوای لێبوردن ده‌كات



په‌یام

دوای كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوان و ناڕه‌زایی شه‌قامی عێراقی له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك كه‌ له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵدا ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كات، ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ داوای لێبوردن ده‌كات.


له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی وه‌حده‌ جومه‌یلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ له‌سه‌ر راسته‌ شه‌قامێك به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ بۆ ئاسمان ده‌كات. ده‌وترێت به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه‌ ئه‌و ته‌قانه‌ی كردووه‌.

وه‌حده‌ جومه‌یلی كه‌ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی قه‌راری عێراقییه‌ له‌ خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، له‌ واڵی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا داوای لێبووردن ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌و ژنێكی عه‌شایره‌، له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی گه‌نجێك له‌ شاری روومادی له‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌شتایی ئه‌و ته‌قانه‌ی كردووه‌ و گولـله‌كانیش ته‌نیا ده‌نگی بوون.

به‌شێكی كه‌م له‌ خه‌ڵك له‌ كاتی ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌ربڕیندا ته‌قه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، كچێك به‌ناوی هاجه‌ر عه‌باس-ی ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌ی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كه‌ به‌ ته‌قه‌ی خۆشی ناسراوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.



1322 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر