Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی كه‌ركووك دیاریكرا


په‌یام

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، فه‌رمانده‌یه‌كی نوێی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منیی كه‌ركووك دیاریكرد.


ئه‌فسه‌رێك وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی به‌رگریی، عه‌مید روكن حه‌یده‌ر عوبێدی ئه‌فسه‌ری باڵای له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر، وه‌ك جێگره‌وه‌ی لیوا روكن مه‌عن سه‌عدی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك دیاریكردووه‌.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی ڕاگه‌یاندووه‌: عه‌مید روكن حه‌یده‌ر عوبێدی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان له‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر و به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستبه‌كاربووه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، لیوا روكن مه‌عن سه‌عدی كرایه‌ فه‌رمانده‌ی سه‌پاندنی یاسا له‌ كه‌ركووك و به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووكی گرته‌ده‌ست، به‌ڵام له‌ گۆڕانكارییه‌ سه‌ربازییه‌كاندا ناوبراو كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی‌ سێی‌ تایبه‌ت له‌ به‌سره‌ و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی عێراق عه‌مید روكن حه‌یده‌ر عوبه‌یدی له‌جێگای ده‌ستنیشانكردووه‌.

136 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر