Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دانه‌غاز: له‌ ساڵی رابردوودا؛ مانگانه‌ 113 ملیۆن دۆلارـمان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌


په‌یام

كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2018 دا مانگانه‌ بڕی 113 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك موسته‌حه‌قاتی خۆیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌.


كۆمپانیای دانه‌ غازی ئیماراتی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ساڵی 2018 بڕی 324  ملیۆن دۆلاریان له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان له‌ میسر و هه‌رێمی كوردستان و ئیماره‌تی شاریقه‌ له‌ ئیمارات وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش كارده‌كاته‌ سه‌ر پاڵپشتیكردنی پلانه‌كانی كۆمپانیا بۆ فراوانكردنی كاره‌كانی و سیاسه‌تی دابه‌شكردنی قازانجه‌كانی.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، ده‌یانه‌وێت له‌ میانی سێ ساڵی داهاتوو قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا له‌ رۆژێكدا و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی له‌ شله‌ نه‌وتییه‌كان بۆ 10 بۆ 12 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هاوتا له‌ میانی سێ ساڵی داهاتوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، زیادبكه‌ن.

كۆمپانیای دانه‌ غاز راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی چاره‌كی كۆتایی ساڵی 2018 بڕی 102 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ فرۆشتنی چڕه‌كان و غازی پترۆلیی شل له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست كه‌وتووه‌، به‌و پێیه‌شی كه‌ دانه‌ غاز پشكی 35 له‌سه‌دی له‌ كۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم هه‌یه‌، بڕی 36 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌رگرتووه‌.

311 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر