Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ته‌لۆنیا له‌ 2019شدا له‌سه‌ر داواكاریی سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وام ده‌بێت


پەیام 

حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ئیسپانیا جیاببێته‌وه‌ رایگه‌یاند کە له‌ 2019شدا هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی درێژه‌ پێده‌ده‌ن.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا، كویم تۆرا له‌ په‌یامی ساڵی نوێیدا كه‌ له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی كه‌ته‌لۆنیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایدەگەیەنێت:"له‌ 2019دا به‌یه‌كڕیزی سه‌رهه‌ڵدانی دژی نادادپه‌روه‌ری" دەوەستنەوە.

تۆرا هیوایشی خواست، "ساڵی نوێ ببێته‌ مایه‌ی رووخاندنی دیواری سته‌می حكوومه‌تی ئیسپانیا و سه‌رهه‌ڵدان دژی نادادپه‌روه‌ری".

تۆرا دووپاتیشیكرده‌وه‌: ده‌ستبه‌رداری داواكاریی سه‌ربه‌خۆیی نابن بۆ كه‌ته‌لۆنیا و داوای له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز كرد دانوستانێكی بوێرانه‌ و جێگای باوه‌ڕ له‌وباره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن. 

هاوکات داوای نێوه‌ندگیریی نێوده‌وڵه‌تیشی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ته‌لۆنیا. 

214 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر