Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژمارەی کوژراوانی باڵەخانەکەی رووسیا بۆ ١٣ کەس بەرزبوویەوە


پەیام 

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی داڕووخانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ باشووری رۆژئاوای رووسیا گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 13 كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

به‌رپرسانی رووسیا رایانگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی داڕووخانی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شاری ماگنیتۆگۆرسك باشووری رۆژئاوا ئه‌و وڵاته‌، گیانیان له‌ده‌ستدا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 13 كه‌س.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی رووسیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ تا ئێستا ته‌رمی 13 كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ داڕووه‌خاوه‌كه‌ هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، هێشتا 30ی كه‌س به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ بێسه‌روشوێنن كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ داڕووه‌خاوه‌كه‌دا بن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌ له‌ 10 نهۆم پێكهاتبوو له‌ شاری ماگنیتۆگۆرسك باشووری رۆژئاوای رووسیا له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی غاز داڕووخا.

پێشتر كاربه‌ده‌ستانی رووسیا رایگه‌یاندبوو كه‌ ته‌رمی هه‌شت كه‌س له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ داڕووه‌خاوه‌كه‌دا، ده‌رهێندراوه‌، هه‌روه‌ها منداڵێكی ساواش كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی 35 كاتژمێر له‌ رووداوه‌كه‌، رزگاركراوه‌.

389 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر