Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌فر رێگای 210 گوندی لە وان و به‌دلیس و هه‌كاری داخستووە


پەیام 

به‌فر رێگای 210 گوندی له‌ پارێزگاكانی‌ وان و به‌دلیس و هه‌كاری له‌ باكوری‌ كوردستان داخستووه‌.

شه‌پۆلێكی به‌فر و باران ڕووی باكوری كوردستان كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ، رێگای 210 گوند له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی وان و به‌دلیس و هه‌كاری داخراون.

ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه‌، رێگای هاتوچۆی 72 گوندی له‌ پارێزگای وان، 29 گوندی له‌ به‌دلیس و 90 ئاوایی و 19 گوندی له‌ هه‌كاری داخستووه‌.

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا چركردۆته‌وه‌.

تیمه‌كان  به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی رێگای 290 گوندیان له‌ وان و 265 گوند و 98 ئاواییان له‌ مووش راماڵیووه‌ و رێگاكانیان به‌ڕووی هاتوچۆدا كردوونه‌ته‌وه‌.

سالانه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا باكوری كوردستان به‌فرێكی زۆری لێ ده‌بارێت، به‌مه‌ش ئاسته‌نگی هاتووچۆ له‌ناوچه‌كه‌ دروستده‌بێت.

365 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر