Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هه‌ڵمه‌تێكی سوپای ئیسرائیل له‌ كه‌ناری رۆژئاوا، 15 فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیركران


پەیام 

سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند له‌ میانی هه‌ڵمه‌تێكدا كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ كه‌ناری رۆژئاوا ئه‌نجامیداوه‌، 15 فه‌ڵه‌ستینی به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ ئه‌نجامدانی چالاكی تیرۆریستی ده‌ستگیركردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌، ره‌وانه‌ی بنكه‌كانی ئه‌منی كراون.

ناوه‌ ناوه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ كاته‌كانی شه‌ودا، هه‌ڵمه‌ت له‌ كه‌ناری رۆژئاوا ئه‌نجام ده‌دات و به‌تۆمه‌تی جۆراوجۆر هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستگیرده‌كات.

به‌پێی داتاكانی فه‌ڵه‌ستین، ژماره‌ی به‌ندكراوانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسرائیلدا، گه‌یشتووه‌ته‌ شه‌ش هه‌زار كه‌س كه‌ له‌نێویاندا، 270 منداڵ و 52 ئافره‌ت و شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی فه‌ڵه‌ستین هه‌ن.

به‌هۆی ده‌ستدڕیژییه‌كانی بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستین قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ له‌ ساڵی 2018 یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین جار له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كفرتووه‌كانه‌وه‌ ئیدانه‌كراوه‌.

143 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر