Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنوری سوریا به‌رده‌وامه‌


پەیام 

سوپای توركیا له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ ‌هێزه‌كانی سه‌ر سنوری سوریا به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاروانێكی تانك و تۆپهاوێژی سوپای توركیا گه‌یشته‌ ئورفا، كه‌ بۆ پاڵپشتی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه‌كراوه‌.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و كاروانه‌ی سه‌ربازییه‌ی به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه‌كراوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئورفا.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: كاروانه‌كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر پێكهاتووه‌ و تۆپهاوێژ و تانكیان هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ یه‌كه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ ره‌وانه‌كراون، له‌ ئێستاشدا گه‌یشتوووته‌ ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی لیوای 20ی زرێپۆش له‌ شارۆچكه‌ی خه‌لیلییه‌ و ئه‌و كاروانه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ یه‌كه‌ جێگیركراوه‌كان له‌سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه‌ كراوه‌.

17ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای رایگه‌یاند: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات و ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌كداره‌كانی هه‌سه‌ده‌ پاكبكه‌نه‌وه‌.

259 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر