Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ نۆهێنده‌ی سلێمانی بودجه‌ی بۆ هه‌ولێر و دهۆك دابینكردووه‌


پەیام

ساڵی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم نۆ هێنده‌ی پاریزگای سلێمانی بودجه‌ی بۆ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك دابینكردووه‌.

مه‌سعود كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامار و داتاكانی ساڵی 2018ی خسته‌ڕوو كه‌ تێیدا بڕی 67 ملیۆن دۆلار له‌ پڕۆژه‌كان خه‌رجكراوه‌و له‌و بڕه‌ش ته‌نها حه‌وت ملیۆنی بۆ پارێزگای سلێمانی بووه‌.

مه‌سعود كاڕه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ساڵی رابردو (69) ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو ته‌رخانكراوه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش (7) ملیۆن دۆلار دینار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی بوه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ (57) ملیۆن دینار كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی نۆ هێنده‌ی سلێمانی، بۆ هه‌ولێر و دهۆك ته‌رخانكراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم وتیشی: داهاتی ساڵی ڕابردووی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان (32) ملیار دینار بوه‌ و له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا كاریان له‌سه‌ر (800) پرۆژه‌ كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دانانی پێوه‌ری ئاوی ماڵان، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو ئاوه‌ڕۆكانی وتی: له‌ماوه‌كانی رابردو (600) هه‌زار پێوه‌ر دانراوه‌ و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ده‌ست ده‌كه‌ن به‌دانانی سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كان و وتیشی: تاكۆتایی ساڵی (2019) و سه‌ره‌تای (2020) یه‌ك ملیۆن (100) هه‌زار پێوه‌ری ئاوی ماڵان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان ده‌به‌ستن.

ئه‌و جیاوازییه‌ گه‌وره‌ له‌نێوان پاریزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك زیاتره‌و له‌ ئێستاشدا پارێزگای‌ سلێمانی‌ ساڵانه‌و له‌وه‌رزی هاویندا ڕووبه‌ڕوی گرفتی كه‌مئاوی ده‌بێته‌وه‌.

361 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر