Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆتایی ساڵی 2020 سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت


پەیام 

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، كۆتایی ساڵی 2020، سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و  سه‌رژمێرییه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

نوری سه‌باح دلێمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق، له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌ستیپێكردووه‌.

وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌:  له‌ مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پرسی ڕێوشوێنه‌كان و پێدوایستیه‌كانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری و گه‌شه‌كردن و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد: له‌ كۆتایی ساڵی 2020 دا له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كات.

وه‌زیری پلاندانانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان له‌ ئێستادا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گاته‌ 38 ملیۆن كه‌س. 

پێشترو له‌ ساڵی 2013دا، وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند: هۆكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ ئه‌نجام نه‌دانی سه‌رژمێری گشتی له‌ عێراقدا، سیاسییه‌ نه‌ك هونه‌ری و ئیداریی.

دیاری كردنی واده‌ی سه‌رژمێری له‌عێراق له‌كاتێكدایه‌، له‌ ساڵی 1997ه‌وه‌ هیچ سه‌رژمێرییه‌كی گشتی و فه‌رمی بۆ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی دانیشتوانی عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه‌، له‌وسه‌رده‌مه‌شدا ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق، 19 ملیۆن كه‌س بووه‌.

530 جار خوێندراوەتەوە
02/01/2019

بابەتی زیاتر