Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێڕان ئاماری سه‌ردانیكردنی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا بۆ وڵاته‌كه‌ی ئاشكراده‌كات


په‌یام

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ ئازاری 2018ه‌وه‌ تا ئێستا، هه‌زارو 879 هاووڵاتی ئه‌مریكی سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌.


قاسمی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی ئێران ناسراو به‌ ئیرنا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ، له‌ نۆ مانگی‌ ڕابردوودا هه‌زار و 879 هاووڵاتی ئه‌مریكی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی، به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی زانستی، سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌.

قاسمی باسی له‌وه‌ كردووه‌ له‌و ئه‌مریكیانه‌ی سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌، 536یان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، 511شیان سه‌ردانی ئاسایی بووه‌و ئه‌وانه‌ی تریش بۆ به‌شداری له‌ پێشانگا و كۆبوونه‌وه‌ زانستییه‌كان، چوونه‌ته‌ ئێران.

له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئیرنا، قاسمی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ئازاری 2017-2018 دوو هه‌زار و 325 هاووڵاتی ئه‌مریكی چوونه‌ته‌ ئێران و له‌ 2016-2017ه‌ش شه‌ش هه‌زار و 372 ئه‌مریكی سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌.



270 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر