Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ سوریا؛ له‌ رێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا


په‌یام

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، باسی له‌وه‌ كرد: كه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ سووریا ده‌كشێنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.


عه‌مید یه‌حیا ره‌سول  وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ سووریاوه‌ ده‌كشێنه‌وه‌ ناچنه‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵكو ده‌چنه‌ هه‌ولێر و ڕه‌نگه‌ دواتر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا یان ناوچه‌كانی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سول له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی‌ی عێراق رایگه‌یاند كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ سووریاوه‌ به‌ رێگای هه‌ولێر به‌واتای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق نایه‌ت و ئه‌مریكا سه‌ربازه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ عێراق جێگیر ناكات.

تا ئێستا هیچ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی واشنتۆنه‌وه‌ بۆ بۆ چۆنییه‌تی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ سووریا نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. 

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاش له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا ڕه‌تی‌ كرده‌وه‌ چوار مانگیان بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان له‌ سوریا دانابێت و ڕایگه‌یاند: ئه‌و پڕۆسه‌ به‌ خێرایی ئه‌نجام ده‌درێت.

390 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر