Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا ئاماری شه‌ڕو كوژراوه‌كانی ساڵی 2018 بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام

پارتی كڕێكارانی كوردستان و سوپای توركیا ئاماری شه‌ڕ و كوژراوه‌كانی ساڵی 2018 بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوان هه‌ردوو ئاماره‌كه‌ دا هه‌یه‌.


په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: ساڵی رابردو زیاتر له‌ دو هه‌زار جه‌ندرمه‌ و سه‌ربازی توركیا له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌كاندا كوژراون و ته‌نها (523) گه‌ریلاش گیانیان به‌خشیوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا توركیا ئاماری كوژراوانی په‌كه‌كه‌ به‌ زیاتر له‌ دو هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنێت.

فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌،  بڵاوی كرده‌وه‌:  له‌  2018  به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر 523 گه‌ریلا 2103 سه‌ربازی توركیا كوژران و (19) گه‌ریلاش به‌دیلی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا.

هه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،سوپای توركیا, 163 ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی و 370 هێرشی به‌ فڕۆكه‌ و 313 هێرشی به‌ هه‌لیكۆپته‌ر و 558 هێرشی به‌ هاوه‌ن و تانك و تۆپ دژ به‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا گه‌ریلاكانیان 556 چالاكیان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام ته‌نها ئاماری 220 چالاكیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 2103 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا كوژراون  كه‌ 12 كه‌سیان پله‌یان ئه‌فسه‌ر بوه‌ و 418 كه‌سیش برینداربون.

له‌به‌رامبه‌ردا، خوڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی رایگه‌یاند: ساڵی رابردوو له‌ رێگه‌ی 147 ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه‌ 2 هه‌زار 938   ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌یان له‌ چالاكی خستووه‌و 922 حه‌شارگه‌ و كۆگای ته‌قه‌مه‌نیشیان كردووه‌ته‌ ئامانج.

359 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر