Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوان له‌ یانزه‌هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌


په‌یام

سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوان له‌ یانزه‌هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵوێستیان له‌ به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌خه‌نه‌ ڕوو.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئۆفیسی‌ گشتی‌ سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان ده‌ڵێت: هه‌میشه‌ بۆ به‌رگری كردنی له‌ مافه‌كانی لاوان و به‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ر ئه‌وپێشلكاریانه‌ی‌ به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت ده‌نگێكی دلێربووین.

سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: كارو په‌ره‌پێدان له‌ مه‌یدانی توانا به‌خشی و تواناسازی لاواندا ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئاینی هه‌موولایه‌كه‌ بێ‌ گوێدانه‌ دید و بۆچون ‌و دانانی چوارچێوه‌ی بیروراِی‌ تایبه‌ت بۆیان تا هه‌مووان وه‌ك یه‌ك له‌پرۆسه‌ی‌ په‌ره‌پێداندا به‌شداربن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌و له‌چه‌ندین ساڵی حكومرانیدا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دابه‌ش ‌و تایبه‌ت كراون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: كاتێك لاوان له‌تاوبێكاری‌ و بێ پلانی‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن, ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامیان به‌ كوشتن و زیندانی‌ و په‌راوێزخستن ده‌داته‌وه‌و رێكاری‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ی‌ به‌شێك له‌ حزبه‌سیاسیه‌كان هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ڕێكخراوه‌كان له‌ ئاشناكردنی لاوان به‌ماف و ئازادیه‌كانیان به‌هه‌ده‌رده‌دات و ماف و ئازادیی‌ لاوانیش زه‌وتده‌كات.

 له‌ كۆتایی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ڕۆشتنی‌ لاوان به‌ره‌و وڵاتی غه‌ریبی له‌ پێناو بینینه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌یه‌كی هیوا و ده‌ستكردن به‌ گه‌شه‌ی‌ تواناكانیان، گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ و پێشكه‌وتنی‌ زانست و به‌هره‌كان له‌ وڵاتمان ده‌وه‌ستێنێ‌ت و نه‌وه‌ی‌ توانادارله‌ وڵات كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .


ده‌قی راگه‌یه‌نراو

ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ یانزه‌هه‌مین ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدان
به‌ناوی خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان

سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوان، هه‌میشه‌ ده‌نگێكی دلێربووه‌ بۆ به‌رگری كردنی له‌ مافه‌كانی لاوان و به‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ر ئه‌وپێشلكاریانه‌ی‌ به‌رانبه‌ر به‌ لاوان ده‌كرێت.

 ئه‌مڕۆش كه‌ ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوانه‌، دوای‌ (ده‌) ساڵ خزمه‌ت به‌ لاوان، به‌پێویستی ئه‌زانین ده‌نگ و هه‌ڵوێستمان له‌ به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار بخه‌ینه‌ ڕوو.

یه‌كه‌م: كارو په‌ره‌پێدان له‌ مه‌یدانی توانا به‌خشی و تواناسازی لاواندا ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئاینی هه‌موولایه‌كه‌ كه‌ به‌ به‌رپرسیاریتیه‌وه‌ له‌ومه‌یداندا كاربكات‌و به‌بێ‌ گوێدانه‌ دیدو بۆچون‌و دانانی چوارچێوه‌ی بیروراِی‌ تایبه‌ت بۆیان تا هه‌مووان وه‌ك یه‌ك به‌شداربن له‌پرۆسه‌ی‌ په‌ره‌پێداندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و له‌چه‌ندین ساڵی حكومرانیدا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دابه‌ش‌و تایبه‌ت كراون.

دووه‌م: سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی لاوان به‌ده‌ر نیه‌ له‌ ئاشناكردنی لاوان به‌ماف و ئازادیه‌كانیان، هه‌ربۆیه‌ گه‌نجانی ولاَته‌كه‌مان تا راده‌یه‌كی باش له‌و بواره‌دا شاره‌زاییان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رشه‌قام‌و له‌نێو هه‌ڵوێسته‌كانی به‌شێك له‌ حزبه‌سیاسیه‌كان ده‌بینرێت رێكاری‌ سه‌ركوتكه‌رانه‌ به‌كارهێنراوه‌ به‌جۆرێك هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانی ڕێكخراوه‌كان به‌هه‌ده‌ردراوه‌و ماف و ئازادیی‌ لاوانیش زه‌وتكراوه‌ (به‌تایبه‌ت كاتێك لاوانمان له‌تاوبێكاری‌ و بێ پلانی‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕێت, به‌داخه‌وه‌ كه‌وه‌ڵامیان به‌ كوشت و زیندانی‌ و په‌راوێزخستن ده‌درێته‌وه‌.

سێهه‌م: هه‌وڵی لاوان و گه‌شه‌ی‌ تواناكانیان و كاری‌ ڕێكخراوه‌كان پێویستی به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ هاوكاری‌ مادی و مه‌عنه‌وی‌ هه‌یه‌ تا ئه‌وساته‌ی‌ لاوان تواناكانیان ده‌دۆزنه‌وه‌ و په‌ره‌ی‌ پێده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی‌ حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وده‌روازانه‌ نه‌ك هه‌ر نه‌كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو له‌سه‌رئاستی تاك و گروپ كار بۆدروستكردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ڕێی لاواندا كراوه‌.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ بۆ ئاینده‌ی‌ هه‌رێمه‌كه‌مان زیانمه‌ند ده‌بێت و هه‌وروه‌ك چۆن ئێسته‌ش ده‌یبینین و نیشانه‌كانی به‌ده‌ركه‌وتون به‌جۆرێك لاوانمان به‌ره‌و وڵاتی غه‌ریبی ده‌رۆن له‌ پێناو بینینه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌یه‌كی هیوا و ده‌ستكردن به‌ گه‌شه‌ی‌ تواناكانیان به‌مه‌ش وڵاتمان ڕوو له‌وه‌ستانی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌ و پێشكه‌وتنی‌ زانست و به‌هره‌كان ده‌ڕوات و نه‌وه‌ی‌ تواناداری‌ تیایدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .

هه‌رده‌م پێشكه‌وتوو  بێت ده‌نگ و سه‌نگ و هه‌ڵوێستی‌ گه‌نجان و لاوانمان .

ئۆفیسی‌ گشتی‌
سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ لاوان
3/1/2019



345 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر