Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێبوار حەمەد: تائێستا کۆمەڵ لە بەشداریکردن یان نەکردنی حکومەت پەلەی نەکردووە


پەیام 

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاری یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاری به‌شداری له‌حكومه‌ت یاخود نه‌كردنی بۆ به‌رچاو ڕون نه‌بوونیان له‌ كارنامه‌ی چوار ساڵی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌گه‌ڕێنێته‌وە. 

دەشڵێت: له‌ئه‌گه‌ری دڵنیابوونه‌وه‌یان له‌ جیاوازبوونی ئه‌م كابینه‌ له‌كابینه‌كانی پێشوو ئه‌وا هاوكار ده‌بن  و به‌شداری ئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه‌ پێده‌ری كابینه‌كانی پێشوو بوو، ئه‌وا ڕێگای ئۆپۆزسیۆن بوون كه‌ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوومان له‌ ڕابردودا تیایدا هه‌بووه‌ هه‌ڵده‌بژێرنه‌وه‌.

ڕێبوار حه‌مه‌د له‌كۆڕه‌كه‌یدا كه ئه‌نجومه‌نی شاره‌زووری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌ بۆی رێکخستبوو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد: له‌كابینه‌كانی پێشووتریشدا كۆمه‌ڵ له‌به‌شداری یاخود به‌شداری نه‌كردنی په‌له‌ی نه‌كردووه‌ به‌وردی به‌دواداچون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كردووه‌و دواتر بڕیاری داوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشیان له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان نه‌كردووه‌و ئێستاش نایكات و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی داوه‌.

412 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر