Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان ده‌كات


پەیام 

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان ده‌كات و پشتیوانی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ سەنتەرەکە دووپات دەکاتەوە. 

رایشیدەگەیەنێت: سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان له‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نیدا یه‌كێك بووه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ كاراو كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان و به‌چالاكیه‌ جۆراو جۆره‌ ڕێكخراوه‌یی و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خزمه‌تی به‌رچاوی به‌ توێژی لاوان كردووه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان

بسم الله‌ الرحمن الرحیم


به‌ڕێز: سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان


بابه‌ت: پیرۆزبایی


به‌ناوی جه‌نابی ئه‌میر و ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاسته‌ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی یانزه‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌نته‌ره‌كه‌تان و هه‌وڵ و ماندوو بونتان به‌رزده‌نرخێنین.

لاوان گرنگترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌وێنی گۆڕانكاری و چاكسازی و بناغه‌ی بونیادنانی داهاتووی هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌تان ده‌توانێت ڕۆڵی گه‌وره‌ ببینێت و كار و پرۆژه‌كان بخاته‌ خزمه‌تی ئه‌و توێژه‌ زیندوه‌ی كوردستانه‌وه‌ له‌و پێناوه‌شدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاوكار و پشتیوانتانه‌.

سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان له‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نیدا یه‌كێك بووه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ كاراو كاریگه‌ره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان و به‌چالاكیه‌ جۆراو جۆره‌ ڕێكخراوه‌یی و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خزمه‌تی به‌رچاوی به‌ توێژی لاوان كردووه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان.

بۆیه‌ هیواخوازین له‌ قۆناغی داهاتوودا سه‌نته‌ره‌كه‌تان له‌ڕووی چه‌ندێتی و چۆنێتی یه‌وه‌ زیاتر په‌ره‌ به‌ پرۆژه‌و كار و چالاكیه‌كانی بدات و هه‌میشه‌ له‌ ئاستی خواستی به‌رزی گه‌نجان و لاوانی كوردستان به‌كارایی بمێنێته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
3/1/2019

314 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر