Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوە لەسەر دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکێتی دەدات


پەیام 

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوە لە سەر دەستگیرکردنی کادیرێکی یەکێتی دەدات و مەڵبەندی یەکێتی هەولێریش رایدەگەیەنێت: دەزگا ئەمنییەکانی هەولێر شەوانە هەڵدەکوتنەسەر سەر ماڵی کادیرەکانی یەکێتی دەستگیریان دەکەن. 

تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە پەیامی راگەیاند: "چەند رۆژێک پێشتر کوڕێکی ئەکبەری حاجی رۆستەم لە گەرمیان بە بڕیاری دادگا ئازادکراوە، بەڵام دواتر هێزێکی یەکێتی چوونەتەوە سەر ماڵی گەنجەکە بردوویانە و سۆراغی نییە."

وتیشی:"ئەو کادیرەی یەکێتی لە هەولێر بەهۆی ئەو کێشەوە دەستگیرکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد: تاوەکو کوڕەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەم چارەنووسی دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازادناکرێت".

لایخۆیشیانەوە ئەنجومەنی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی لەگەڵ فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە: چەند رۆژێکە دام و دەزگاکانی هەولێر دوور لە هەر عورفێکی یاسایی شەوانە هەڵدەکوتنەسەر سەر ماڵی کادیرەکانی یەکێتی و ئەمەش لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە. 

جەختیشی کردووەتەوە: " ئەگەر کادیرانمان ئازاد نەکرێن، ئۆباڵی هەر کارێکی نەخوازراو دەکەوێتە سەر هێزە ئەمنیییەکانی هەولێر."
 
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر باوکی پێشڕەو وەیسی رایگەیاندبوو کوڕەکەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە وەک بارمتە، لە بەرامبەر دەستگیرکردنی کەسێکدا لە گەرمیان.

 

1071 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر