Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرهەم ساڵح: عێراق و تورکیا پێویستییان به‌ ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر هه‌یه‌


پەیام 

سه‌رۆكی عێراق له‌ سه‌ردانیدا بۆ توركیا قه‌یرانی ئاو و پرسی ئه‌منییه‌ت‌ و ئابووری له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی گفتوگۆ كرد.

دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا‌و له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق‌و توركیا بۆ تاووتوێی دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان پێویستییان به‌ ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر هه‌یه‌.

ساڵح له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئاوه‌وه‌، وتی: پێویسته‌ بابه‌تی ئاو كۆتایی پێ بێت‌ و نه‌بێته‌ كێشه‌یه‌ك كه‌ به‌رپرسانی دوو وڵات به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ‌و ماندوو بكات.

هه‌ر له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: كه‌سێكی وه‌ك نوێنه‌ری خۆی دیارییكردووه‌‌و به‌منزیكانه‌ بۆ گفتوگۆی پرسی ئاو له‌ نێوان توركیا ‌و عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ئه‌ردۆغان ویستی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاریكاری له‌گه‌ڵ عێراق له‌ ته‌واوی ڕووه‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئاسایش‌و ئابووری نیشاندا‌و له‌باره‌ی‌ دۆخی ئابوورییشه‌وه‌، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری‌و گه‌شه‌ی عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان، نیشاندا.

له‌ وه‌ڵامی بانگهێشتێكی فه‌ڕمیی هاوتا توركییه‌كه‌ی، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ هاوه‌ڵی وه‌فدێكی حكومیی باڵا سه‌ردانی توركیای كرد‌و له‌ ئه‌نكه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كۆبووه‌وه‌.

247 جار خوێندراوەتەوە
03/01/2019

بابەتی زیاتر