Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بەرەو هەرێمی کوردستان هاتوون


پەیام 

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ ئاشكرایانكرد به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌سوریا" خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و هه‌رێمی‌ كوردستان جێهێشتوه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌منی‌ ده‌یرزوره‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌شێك له‌هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا دوێنێ‌ به‌ره‌و باكوری‌ عێراق ڕۆیشتوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌ نزیكه‌ی‌ 100 بارهه‌ڵـگری‌ عێراقی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌ك و ئامێری‌ ئه‌ندازیاری و ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی له‌جۆری‌ هه‌مه‌رو هامگیان له‌ناوچه‌ی‌ ده‌یرزوره‌وه‌ به‌ره‌و پارَزگای‌ حه‌سه‌كه‌ گواستۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌منی‌ ده‌یرزور له‌سه‌رزاری‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌ ئاشكراشیكردووه‌" كاروانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ره‌و ده‌روازه‌ی‌ سیمێڵكا ڕۆیشتووه‌ به‌ئامانجی‌ چوونه‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌سوریا دوای‌ ئه‌وه‌دێت" كه‌ كۆتایی هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌یدا.

 

315 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر