Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودییە.. یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگایی تۆمه‌تبارانی كوشتنی خاشقچی بەڕێوەچوو


پەیام

له‌ سعودیه‌ یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگایی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی ڕابردوو له‌ دادگای‌ تاوانه‌كانی ڕیاز له‌ سعودیه‌، یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی 11 تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی‌ كوشتنی (جه‌مال خاشقجی) ڕۆژنامه‌نووسی دیار و به‌ناوبانگ، به‌ڕێوه‌چوو.

ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه‌ له‌سه‌ر زاری داواكاری گشتیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "داوای‌ له‌سێداره‌دانی پێنج تۆمه‌تباری ئه‌و دۆسیه‌یان كردووه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ فه‌رمانی كوشتن‌و جێبه‌جێكردنیان ده‌ركردووه‌".

هه‌ر تایبه‌ت به‌ پرسی دادگاییه‌كه‌، داواكاری گشتی سعودیه‌ به‌ یاداشتێك داوای له‌ لایه‌نی توركی كردووه‌ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌و دۆسیه‌دا له‌به‌رده‌ستدایه‌ پێشكه‌شیان بكه‌ن، به‌ڵام تائێستا توركیا وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ سێ مانگ به‌سه‌ر كوشتنی جه‌مال خاشقجی ڕۆژنامه‌نووس له‌ نێو كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵی توركیا هێشتا ته‌رمه‌كه‌ی بێسه‌روشوێنه‌.

271 جار خوێندراوەتەوە
04/01/2019

بابەتی زیاتر